ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی بەجێگری ماتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٧٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت،
بەوەش بەراورد بەدوێنێ لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٨٨ هەزار تمەن دابەزیووە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٩٢ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.