سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: چەند کۆمپانیایەکی هەرێم بە قاچاخ سوتەمەنی دەبەن

PM:11:13:02/04/2022

16128 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نرخی سوتەمەنی بەرز ناکەنەوە و دەشڵێت، چەند کۆمپانیایەک لە هەرێمی کوردستان خەریکى بە قاچاخبردنى سوتەمەنى چەند پارێزگایەک بۆیە بڕەکەى کەمبووەتەوە.


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕایگەیاند، بەهۆی بە قاچاغبردنی سوتەمەنیەوە لە هەندێک لە پارێزگاکان کێشەی کەمی سوتەمەنی ڕویداوە، ئاماژەی بەوەشکردوە چەند بازرگانێك كە خاوەن كۆمپانیان و خەریكی كاری بازرگانی و بەرهه‌مهێنانی سوتەمەنین لە هەرێمی کوردستان بڕێکی زۆری سوتەمەنیەکە دەبەن كە زیاترە لە پشكی وێستگەكانی دابەشكردنی سووتەمەنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەنزینی جۆری موحەسەن بە هەزار و ٥٠٠ دینار هاوردەدەکەن، بەڵام بە ٦٥٠ دینار بە هاوڵاتیانی دەفرۆشنەوە.

وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، هەرچەندە بە ملیاران دۆلار لە بودجەی عێراق بۆ پشگیری کردنی کەرتی سوتەمەنی دەروات، بەڵام بیر لەوە ناکەنەوە نرخی سوتەمەنی بەرزبکەنەوە چونکە بەرزکردنەوەوی نرخی سوتەمەنی ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیان قورسدەکات، و کۆمپانیا بازرگانیەکان تیایدا سودمەند دەبن.













گەلەری