سەردێڕ:

دەنگ لەسەر مەریخ دوو خێرایی جیاوازی هەیە

PM:04:19:02/04/2022

25656 جار خوێندراوەتەوە

زانایان رایانگەیاند، لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر یەکەم تۆماری دەنگی سەر هەسارەی مەریخ کردویانە تووشی سەرسوڕمان بوون دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت جیاوازی هەیە لە گواستنەوەی دەنگەکان بەگوێرەی بەرزی و نزمی نۆتەکانیان.


زانایان لە ئاژانسی ناسا ئاماژەیان بەوەداوە، لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر یەکەم تۆماری دەنگی سەر هەسارەی مەریخ کردویانە تووشی سەرسوڕمان بوون دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت جیاوازی هەیە لە گواستنەوەی دەنگەکان بەگوێرەی بەرزی و نزمی نۆتەکانیان.

باسیان لەوەشکردووە، بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە پشتیان بە پێنج کاتژمێر لە تۆماری دەنگی سەر مەریخ بەستووە کە ساڵی رابردوو لە لایەن کەشتییەکی ئاسمانی و گەڕۆکی کۆڵنەدەر پێرسەڤێرەنس تۆمارکرابوو.

ئاشکراشیان کردووە، خێرایی دەنگ لەسەر مەریخ هێواشترە لە زەوی و دەنگ لەسەر ئەو هەسارەیە ٢٤٠ مەتر لە چرکەیەکدا دەگوازرێتەوە لەکاتێکدا لەسەر زەوی خێراییەکەی ٣٤٠ مەترە لە چرکەیەکدا.

زاناکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، " ئەنجامەکە پێشبینیکراو بووە، چونکە کەشوهەوای مەریخ بەڕێژەی ٩٥٪ بریتییە لە دوانۆکسیدی کاربۆن لە کاتێکدا رێژەی ئەو پێکهاتە کیمیاییە لە سەر زەوی بریتییە لە کەمتر لە ١٪ سەرەڕای ئەوەی کە بەرگەهەوای زەوی نزیکی سەد ئەوەندەی بەرگەهەوای مەریخ دەبێت.

زانایان باس لەوەشدەکەن، ئەوەی ئەوانی توشی سەرسوڕمانکرد ئەوەبوو،لە یەکێک لە تۆمارە دەنگیەکان خێرایی گواستنەوە ١٠ مەتر زیاتر بوو بۆ ٢٥٠ مەتر لە یەک چرکەدا.

دەشڵێن، هۆکاری ئەم زیادبوونە پەیوەندی بە بەرزی و نزمی لەرەلەری دەنگەکانەوە هەبووە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئەو دەنگانەی لەرەلەری نزمیان هەیە هێواشتر دەگوازرێنەوە لە سەر هەسارەی مەریخ.

هاوکات، سیلڤێستخە ماوریس بەرپرسی لێکۆڵینەوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتدپرێس ئاماژەی بەوەدا، "لەسەر زەوی دەنگی ئاهەنگێکی ئۆرکێسترا بەرز بێت یا نزم بەهەمان خێرایی دەگات بە ئێمە، بەڵام بیهێنە بەرچاوی خۆت، گەر لەسەر مەریخ کەمێک لە سەکۆکە دووربیت، ئەوا دەنگەکە بۆ تۆ زۆر دوادەکەوێت."













گەلەری