سەردێڕ:

دۆلار بەرامبەر ئەم دراوە دابەزی

AM:11:22:02/04/2022

14868 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٧٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بەدوێنێ لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا ٨٨ هەزار تمەن دابەزیووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.

لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی بەجێگری ماتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری