سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیارێکی دەرکرد

AM:09:21:02/04/2022

5648 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەمدەکرێتەوە. دەشڵێت، "فەرمانبەران لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٢ی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن".


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لەسەر بڕیاری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە لە مانگی رەمەزاندا دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەمبکرێتەوە.

دەشڵێت، فەرمانبەران لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٢ی دوای نیوەڕۆ دەوام دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، وەزارەتی پەروەردە لەمانگی رەمەزاندا بریاریدا کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت:

١- دەوامی بەیانیان کاتژمێر ٨ دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٢- دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر١٢ و ١٥ خولەک دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٣- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر ٤ و ٣٠ خولەک دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر ٧ و ٣٠ خولەک دەست پێ بکەن. بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.

٤- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.













گەلەری