سەردێڕ:

لەدوای تویتەکەی سەدر ، دەوڵەتی یاسا هەڵوێستی خۆی راگەیاند

PM:06:37:01/04/2022

9664 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتاریکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، کۆتا تویتی موقتەدا سەدر ئاماژەیەکی بۆ هەموو ئەگەرەکانی پرۆسەی سیاسی هەڵگرتووە کە دەکرێت بخرێنەڕوو.


ئەمڕۆ هەینی، سائیر موخیف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، تویتەکەی مقوتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی هەڵگرتووە کە ئاماژەی ئەوەی تێدایە بەنیازبێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن.

ئاماژەی بەوەشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی دیدی وابووە کە نێوماڵی شیعی وەک بنکەیەکی فراوان بەشداری لە پێکهێانی حکومەتدا بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو حکومەتەکانی پێشوو لە سەر بنەمای سازان پێکهێنراون، چونکە خواستە سیاسییەکە بە ئاراستەیەبووە.

سائیر موخیف وتیشی، پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێویستی بە ئامادەکاری و خۆ ئامادەکردن هەیە گرنگترینیان دورخستنەوەی پشکپشکێنەیە.

هەروەها، لە بارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە، ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەکرد، دۆخی ئێستا ناخوازێت باس لە پۆستی سەرۆک وەزیران بکرێت، لە ئێستادا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، هەلێک بە لایەنەکان دەدات بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ بەشداری سەدرییەکان، بە جۆرێک هاوپەیمانی سەروەری و پارتی ئازادکرد لە بڕیاردان، دوا بەدوای تویتەکەش لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان پارتی و هاوپەیمانیەتی سەروەری سونەکان و رایانگەیاند، لە کاتێکدا هەڵوێستی موقتەدا سەدر بەرز دەنرخێنن بۆ خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەدا، بەڵام ئەوان پابەندن بە هاوپەیمانییەتی لەگەڵ فراکسیۆنی سەدرییەکان.

پێشتریش موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ مۆڵەت دەدات بە چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پێکھێنانی حکومەت.













گەلەری