سەردێڕ:

سەدر مۆڵەتێک بە چاورچێوەی هەماهەنگی دەدات

PM:09:04:31/03/2022

5924 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ مۆڵەت دەدات بە چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پێکھێنانی حکومەت.


موقتەدا سەدر رایگەیاند، هەلێک بە سەرجەم لایەنەکانی دیکە دەبەخشێت بەمەبەستی گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق لە یەکی مانگی رەمەزانەوە بۆ نۆی مانگی شەوال.

موقتەدا سەدر، داوا لە هەموو ئەندامەکانی فراکسیۆنی سەدر دەکات کە بە چاک و خراپ بەشداری بابەتی پێکێهانی حکومەت نەکەن و دەشڵێت، "بەمە ئەستۆپاکی خۆم سەلماندووە."

باسی لەوەشکردووە، سەدرییەکان توانیویانە ببنە لایەنی براوەی هەڵبژاردن بە بردنەوەیەک پێشتر وێنەی نەبووە و دواتریش بوونەتە گەورەترین فراکسیۆنی شیعی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بووەتە یەکەم کەس کە سەرکەوتوو بێت لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی نیشتیمانی بەناوی رزگارکردنی وڵات و پاڵێوراوێک بۆ سەرۆک وەزیران پێشنیاز بکات کە لەلایەن هەمووانەوە قبوڵکراو بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، دواى کۆبوونەوەى فراوانى چوارچێوەى هەماهەنگى لەماڵەکەی، هادى عامرى لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، شکانى ئیرادە و دوورخستنەوەى لایەنەکان، عێراق بەرەو سەقامگیرى نابات، پەیامەکەمان بۆ هێزە سیاسییەکان و هاوپەیمانى سێلایەنەیە، دڵمان کراوەیە بۆ رێکەوتن و کۆتایهاتن بەم داخرانە سیاسییەى کە دروستبووە.

دواتریش موقتەدا سەدر لە تویتێکی دیکەدا رایگەیاند، "داخرانی سیاسی لەرێککەوتن لەگەڵ ئێوەدا باشترە"، کە مەبەست لەلایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە شیعییەکانە.

لای خۆشییەوە، نوری مالیکی سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەستپێشخەریەکیان بۆ چارەسەری قەیرانی سیاسی عێراق دەبێت و وتیشی، "ئەمڕۆ یان سبەی گفتوگۆ لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان ئەنجام دەدەین."


 


 













گەلەری