سەردێڕ:

زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری

AM:10:32:31/03/2022

81520 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە‌ بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی سوتە‌مە‌نی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بەنزینی ٦٩٠ دیناری لەسلێمانی دابەش ناکرێت، بەهۆی نەگەیشتنی پارەکەشەوە پێناچێت سبەینێیش دابەش بکرێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، چاوگێک لە‌ بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بەنزینی ٦٩٠ دیناری لەسلێمانی دابەش ناکرێت.

بەهۆی ئەو بایکۆتەی لەچەند رۆژی رابردوودا فەرمانبەرانی بەڕیوبەرایەتیەکە دژی دواخستنی موچەکانیان ئەنجامیاندا.
گەرچی دوێنێ چوارشەممە موچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٢یان پێدرا، بەڵام ئەنجامنەدانی رێکارەکانی کڕینی بەنزین لەبەغدا کە راگیرابوو، ئەمڕۆ بەنزینەکە دابەش ناکرێت و بەهۆی نەگەیشتنی پارەی حەواڵەش بەبەغدا پێناچێت سبەینێیش دابەش بکرێت.

حکومەت پێشتر رایگەندبوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەش دەکات، ئێستا سەرەڕای بەرزی نرخی نەوت و هاتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.













گەلەری