سەردێڕ:

عێراق دەرماڵەی مەترسی بۆ ئەم توێژە تەرخانکرد

AM:08:21:31/03/2022

20272 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرمی بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بەهەوڵەکانی خودی وەزیری بەرگری دەرماڵەی مەترسی بۆسەرجەم یەکە و پێکهاتەکانی سوپای عێراق خەرجدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەحیا رەسول وتەبێژی فەرمی بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە تویتێکیدا رایگەیاند، دوای هەوڵدانێکی زۆری جومعە عیاند وەزیری بەرگری عێراق توانرا بڕینەوەی دەرماڵەی مەترسی بۆ سەرجەم یەکە و پێکهاتەکانی سوپا ببڕدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی خەلەف رەحیمە یاریدەدەری سوپاسالار بۆ ئۆپراسیۆنەکان پێکهێنرا بە ئامانجی تەواوکردنی رێوشوێنە پێویستەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوکردنی کارەکانی لیژنەکە، دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی مەترسی سوپا دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆیی، نەک دەرماڵەی مەترسی و بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نەبڕدراوەتەوە، بەڵکو وەک هەر کەرتێکی دیکەی کابینەی نۆیەم دابەشکردنی موچەی ئاساییان دوادەکەوێت. ئەمە جگە لەوەی بەهۆی ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە هێشتا لە خانوی کرێدا دەژین و گوزەرانیان سەختە.












گەلەری