سەردێڕ:

دابەشکردنی به‌نزینى ٦٩٠ دینارى لە سلێمانی راگیرا

PM:06:23:30/03/2022

10372 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە‌ بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی سوتە‌مە‌نی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە کاروباری دابەشکردنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری راگیراوە.


چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئە‌گە‌ر ئە‌مڕۆ موچە‌كانیان دابە‌ش نە‌كرێت سبە‌ینێ بە‌نزینی ٦٩٠ دیناری لە‌ سلێمانیدا دابە‌ش ناكرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی ١٠ رۆژە موچەی خانەنشینان دابەشنەکراوە و رۆژانە خانەنشینان دەچنە بەردەم بانکەکان و چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەکانیان دەکەن و تا ئێستاش شەش خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی موچە و چوونیان بۆ وەرگرتنی موچەدا گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، تا ئێستا موچەی بەشێک لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشنەکراوە و ئەوەش وای کردووە بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دیکە بایکۆت بکەن.

هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر پێشمەرگە دێرینەکان بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی مانگی رابردوویان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا گردبوونەوە و داوای پێدانی موچەکانیان کرد.

حکومەت پێشتر رایگەندبوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەش دەکات، ئێستا سەرەڕای بەرزی نرخی نەوت و هاتنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.














گەلەری