جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندیەکانمان لەگەڵ روسیادا فراوانتر بکەین و روسیاش دەڵێت، "لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا هاوکاری عێراق دەکەین."
لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ئەیلبروس کوتراشیف سەفیری روسیا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی کۆتا پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوانیان گفتوگۆیان کردووە.
باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا شاخەوان عەبدوڵا بە باڵیۆزی روسیای راگەیاندووە،
عێراق دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ روسیا پتەوتربکات و روسیا وڵاتێکی گەورە و گرنگی
جیهانە.
ئاشکراشیکرد، پەرلەمان پاڵشتی کاری باڵیۆز و شاندە دیبلۆماسییەکان دەکات و
دەمانەوێت پەیوەندیەکانی گەلی روسیا و عێراق پەرەبسەنێت.
لایخۆشیەوە، باڵیۆزی روسیا ئەوەی خستەڕوو، "روسیا پاڵپشتی عێراق دەکات
لە تێپەڕاندنی قەیرانەکان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە وڵاتەکەیدا."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ٣٥ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و
وڵاتانی جیهانیش سزایان بەسەر روسیادا سەپاندووە و عێراقیش هەر لە دەستپێکی قەیرانی
ئۆکرانیاوە، داوایکرد کێشيکانی نێوان ئەو دو وڵاتە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.