سەردێڕ:

مالیکی دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت

PM:03:26:30/03/2022

71400 جار خوێندراوەتەوە

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی گفتوگۆ دەستپێدەکات لەنێوان هێزە سیاسییە هاوپەیمانەکاندا بۆ دەستپێشخەری بەرەو تەواوی هێز و پێکهاتە سیاسییەکان.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان لاپەڕەی دەستپێشخەرییان ئامادەکردووە بۆ رزگاربوون لە چەقبەستن لەدوای ئەوەی هاوپەیمانیەتی سێ لایەنە ئامادە نین هیچ دەستپێشخەرییەک بکەن و چارەسەرێکی واقعی کرداری سیاسی بکەن بۆ رزگاربوون لەم داروخانەی ئێستا.

باسی لەوەشکردووە، چاوچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانین دڵنیاییاندا کە سێیەکی گرەنتیکراو رێگری کرد لە بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنەی چاورچێوەی هەماهەنگی بە مەترسیداری دەزانێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "داخرانی سیاسی لەرێککەوتن لەگەڵ ئێوەدا باشترە"، کە مەبەست لەلایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە شیعییەکانە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە،ئەمڕۆ چوارشەممە، دواى کۆبوونەوەى فراوانى چوارچێوەى هەماهەنگى لەماڵەکەی، هادى عامرى لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، شکانى ئیرادە و دوورخستنەوەى لایەنەکان، عێراق بەرەو سەقامگیرى دەبات، پەیامەکەمان بۆ هێزە سیاسییەکان و هاوپەیمانى سێلایەنەیە، دڵمان کراوەیە بۆ رێکەوتن و کۆتایهاتن بەم داخرانە سیاسییەى کە دروستبووە.



 













گەلەری