سەردێڕ:

موقتەدا سەدر بۆ هادی عامری: داخرانی سیاسی لەرێککەوتن لەگەڵ ئێوەدا باشترە

PM:02:48:30/03/2022

6652 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "داخرانی سیاسی لەرێککەوتن لەگەڵ ئێوەدا باشترە"، کە مەبەست لەلایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە شیعییەکانە.


موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادە نییە رێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدا بکات بەهیچ جۆرێک چونکە رێککەوتن واتای کۆتایی هاتنی وڵاتەکەیە.
باسی لەوەشکردووە، داخرانی سیاسی باشترە وەک لەوەی لەگەڵ ئەواندا بووەستێت و کێکەکەیان لەگەڵدا بەش بکات، چونکە هیچ شتێکی باش لە حکومەتی تەواقفوقی پشکپشکێنەدا بوونی نییە.

دەشڵێت، "ئێوە چۆن داوای رێکەوتن دەکەن لە کاتێکدا پەلاماری هەموو ئەو پێکهاتە و هاوپەیمانانە دەدەن کە دەتەوانێت بەکاریان بهێنن بۆ سوودی خۆتان."

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دواى کۆبوونەوەى فراوانى چوارچێوەى هەماهەنگى لەماڵەکەی، هادى عامرى لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، شکانى ئیرادە و دوورخستنەوەى لایەنەکان، عێراق بەرەو سەقامگیرى دەبات، پەیامەکەمان بۆ هێزە سیاسییەکان و هاوپەیمانى سێلایەنەیە، دڵمان کراوەیە بۆ رێکەوتن و کۆتایهاتن بەم داخرانە سیاسییەى کە دروستبووە.













گەلەری