سەردێڕ:

پەکەکە: ئێمە ئاگرمان لە دارستانەکانى تورکیا بەرنەداوە

AM:12:02:05/08/2021

7948 جار خوێندراوەتەوە

کەجەکە رەتیدەکاتەوە پەیوەندییان بە ئاگرکەوتنەوەى دارستانەکانی تورکیاوە هەبێت و دەڵێت، ئەم ئاگرە کارەساتێکی گەورەیە و بە ئازاری خەڵکی خەمبارن.


کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە باڵى سەربازى پەکەکەیە راگەیەنراوێکی لەسەر ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانى تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە زۆر شوێنی تورکیا ئاگر لە دارستانەکان بەردراوە، نەک تەنیا بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئاگر بەر دارستانەکانیان کەوتووە، بەڵکو ئەم ئاگرە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و زیندەوەران کارەساتێکی گەورەیە.

باسى لەوەشکردووە، هەندێک کەس ئاگرکەوتنەوەکان دەدەنە پاڵ پەکەکە و دەیانەوێت هێرش بۆ سەر کورد لەو ناوچانەدا بکەن، بەڵام ئەمە کاری هێزی شەڕی تایبەتە لە دژی کوردان و هێزە دیموکراتییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ١٠ رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی ٣٨ پارێزگای تورکیا کەوتووەتەوە، جگە لە زیانى گیانى رووبەرێکى زۆرى دارستانەکانى ئەو وڵاتەش سوتاون و تا ئێستاش بەشێکى ئاگرەکان کۆنترۆڵ نەکراون.













گەلەری