سەردێڕ:

عێراق چەند رێنماییەکی نوێی لەبارەی مانگی رەمەزانەوە دەرکرد

PM:05:33:28/03/2022

24020 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەشتوگوزاری عێراق چەند رێنماییەکی تایبەت بە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و تیایدا سەرجەم ئەو ئاهەنگ و بۆنانەش قەدەغە دەکات کە لەگەڵ مانگی رەمەزاندا ناگونجێن.


وەزارەتی گوشتوگوزاری عێراق چەند رێنماییەکی نوێی تایبەت بەمانگی رەمەزان دەرکرد و بڕیارەکەی ئاڕاستەی شوێنە گەشتیاری و خواردنگە گەشتیارییەکان و دوکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان کردووە.

دەقی بڕیارەکان:

١. بەهەموو جۆرێک لە ناوچە گەشتییاریەکان و رێستۆرانتەکاندا نان خواردن بەشێوەی ئاشکرا قەدەغەیە.

٢. تەواوی فرۆشگا و کۆگاکانی فرۆشتنی کحول دادەخرێن.

٣. بە هیچ جۆرێک نابێت هیچ ئاهەنگ و شەوەئاهەنگێکی هونەری؛ کە لەگەڵ کلتور و دابونەریتی مانگەکەدا ناگونجێت بەڕێوە بچێت.

٤. گرتنی رووکەشی خواردنگە و رێستۆرانتەکان لە خۆرهەڵاتنەوە تا خۆرئاوابوون، جگە لەو خواردنگانەی لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزارەوە رێگەیان پێدەدرێت بەگوێرەی یاسایاکان کە ئامانەن:

ا- ئەو خواردنگانەی لەسەر رێگەی دەرەوە و نێوان شارەکانن.

ب- ئەو خواردنگانەی پلەی نایابیان وەرگرتووە لەناو شارەکاندا.

٥. بەگوێرەی یاسا مامەڵە لەگەڵ پێشێلکاراندا دەکرێت.


 













گەلەری