سەردێڕ:

بانکی رافیدەین قەرز بە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەدات

PM:02:59:28/03/2022

4688 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەینی عێراقی رایگەیاند، بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. دەشڵێت، "رێژەی سودەکەی ٥٪ە".


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی رافیدەینی عێراقی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز بە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، قەرزەکە پزیشکان و پزیشکی ددان و ڤێتەرنەری و دەرمانساز و خاوەن تاقیگەکانی شیکاری نەخۆشی و کۆگاکانی دەرمان و کیمیاییەکان و تەکنەلۆجیای پزیشکی و ئەوانەی لەو بوارانەی باسکران خانەنشینکراون دەیان گرێتەوە.

لە راگەیەنراوەکەی بانکی رافیدەیندا هاتووە، رێژەی ئەو سودەی دەچێتە سەر قەرزی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەڕێژەی ٥٪ دەبێت.

دەشڵێت، قەرزەکە لەسەرجەم لقەکانی بانکەکە لە هەموو پارێزگاکاندا دەدرێتە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.













گەلەری