سەردێڕ:

عێراق گرێبەستێکی بۆ هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی بیرە نەوتییەکان واژۆکرد

AM:12:02:28/03/2022

3996 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئازەربایجانی واژۆ کردووە بە مەبەستی هەماهەنگیی لە بواری هەڵکۆڵین و نۆژرەنکردنەوەی بیرە نەوتییەکانی لە وڵاتەکەدا.


وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، کۆمپانیای هەڵکۆڵین سەربە وەزارەتی نەوت گرێبەستێکی هاوبەشیی لەگەڵ کۆمپانیای 'SOCAR'ی ئازەربایجانی واژۆ کردووە.

لەو بارەیەوە باسم عەبدولکەریم بەڕێوەبەری کۆمپانیای هەڵکۆڵین سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، گرێبەستەکە هەماهەنگیی لە بواری هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی بیرە نەوتییەکان لەخۆدەگرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە ماوەی گرێبەستەکە سێ ساڵە و دەکرێت درێژ بکرێتەوە.

کۆمپانیای هەڵکۆڵینی بیرە نەوتییەکان لە عێراق کۆمپانیایەکی حکومییە و ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی بیرە نەوتییەکانی دەوڵەتی لە ئەستۆدایە.













گەلەری