سەردێڕ:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەرە گرێبەستەکان ئاشکرادەکات

PM:11:40:27/03/2022

9960 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ بڕە پارەیەک بۆ دامەزاراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دیاریدەکرێت.


حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لەبودجەی ٢٠٢٢دا هەوڵدەدات فەرمانبەرانی گرێبەستی خوێندنی باڵا بكات بە هەمیشەیی.

دەشڵێت، بەشێکلە بودجەبۆ ئەو مەبەستە دیاری دەکرێت.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکاتی بانگهێشتکردنیوەزیری خوێندنی باڵای عێراق بۆ پەرلەمان ئۆمێد محەممەد پەڕلەمانتاری نەوەی نوێ داوای لە وەزیری خوێندنی باڵا کرد پێویستە لەزانکۆکانی کەرکوک خوێندکارانی کورد بەزمانی کوردی بخوێنن و ڕێژەی کورسی تایبەت بە خوێندنی ماستەر و دکتۆرا زیاتر بکرێت.

هەر ئەمشەو زاملی ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەوڵدان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاى عێراق بۆ زیادکردنی کورسیەکانی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا.

لەلایەکی دیکەشەوە ئومێد محەمەد ئەمشەو رایگەیاند، وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی کورسی خوێندن.













گەلەری