سەردێڕ:

بانکی رافیدەین ٥٠ ملیۆن دینار پێشینە بە هاوڵاتییان دەدات

AM:10:42:27/03/2022

59240 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین بڵاویکردەوە، ٥٠ ملیۆن دینار وەک پێشینە بە هاوڵاتییان دەبەخشێت بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە یاخود دروستکردنی خانوبەرە.


نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین باسی لەوەشکردووە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەبێت و نرخی سوودەکەشی تەنها ٥٪ دەبێت و بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت سوودمەند بن لە قەرزەکە دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بۆ بۆ تێگەیشتن لە رێنماییەکان و چۆنییەتی قەرزەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا هه‌ردوو بانكی رافده‌ین و ره‌شید كه‌ دو بانكی نیمچه‌ فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستبه‌كارنه‌بون بەم هۆیەشەوە هاوڵاتییانی هەرێم، سەرەڕای ئەوەی لە هەرێم هیچ پێشینەیکە نەماوە، ناشتوانن لە پێشینەکانی ئەم دوو بانکە سودمەندبن‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە هاوپەیمانی لە پێناو خەڵکدا کە لە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ و ئیمتیداد پێکهاتوون ١٧ خاڵیان پێشکەش بە فراکسیۆنی سەدر کرد لەبارەی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا و یەکێک لە مەرجەکانیان کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەینە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمیش بتوانن سوودمەندبن.














گەلەری