بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ١٢٠ دۆلار و ٧٠ سەنت بەرزبووە و بەوپێیەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٢٠ دۆلار و ٧٠ سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١٣ دۆلار و نەوەد سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەری جەنگی روسیا
ئۆکرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە و لە
دوو هەفتەی رابردوودا ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەکەی کەمێک هاتەوە خوارەوە بەڵام
هەر بە بەرزی مایەوە و سەروی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی
رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
بەرز دەبێتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا
بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی
بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی زیاتر لە مانگێکیە رووبەڕووبوونەوەی
سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی
نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە
لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە
هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.