سەردێڕ:

کاندیدێکی پۆستی سەرۆک کۆمار کشایەوە

PM:02:51:26/03/2022

5720 جار خوێندراوەتەوە

کاندیدی هاوپەیمانی نەسر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کشاوەتەوە.


عەلی ئەلسەنێد، کاندیدی هاوپەیمانی نەسر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "لە بەرژەوەندی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە فراکسیۆنی سەدر پێشکەشی کردووە لە کاندیدبون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەکشێمەوە."

باسی لەوەشکردووە، "ئەوانەی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون هیچ گرنگیان بەهاوڵاتیان وڵاتەکەیان نەدا و پڕۆژە یاساکەی سەدر پڕۆژەیەکی چاکسازییە ولە دوای بینینی ئامادەبونی پەرلەمانتارەکانی ئەو فراکسیۆنە و هەوڵە شانبەشانەکانیان بۆم دەرکەوت کە ئەم هەماهەنگیە لە پێناو گەلدایە."

دەشڵێت، "بەشداریکردنی دانیشتنەکە باشتر لە بایکۆتکردنی."

ئەلسەندید دوپاتیشیکردەوە، "بۆ پشگیریکردن لە پڕۆژە یاسای فراکسیۆنی سەدر کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرک کۆمار دەکشێنمەوە و هەرکەسێک بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی نەوێت واتە پاڵپشتی لایەنەکانی دەرەوەی عێراق دەکات و ئێمەش باوەڕمان بە حکومەتێکی نە رۆژئاوا نە رۆژهەڵاتی هەیە."

ئەمە لەکاتێکدایە، ٤٠ کاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ناوی خۆیان تۆمارکردووە.













گەلەری