سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تاران دەکات

AM:09:16:26/03/2022

1952 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە سەرۆکی پەرلەمان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران. دەشڵێت، "لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانەوە بەفەرمی بانگهێشتکراوە".


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران "پەرلەمان" سەردانی تاران دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆ کۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیداری دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەفەرمی بانگهێشتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کرد سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت و ٤٠ کەسیش خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.













گەلەری