دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی خوازیارن لە هەردوو مانگی رەمەزان و شەوال دا عەمرە ئەنجامبدەن، پێویستە ناوی خۆیان تۆماربکەن. دەشڵێت، "تەنها لەو کۆمپانیایانەی لەلایەن دەستەی حەج و عەمرەوە باوەڕپێکراون."
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی حەج و عەمرەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەو تیایدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو هاوڵاتییانەی خوازیارن لە هەردوو مانگی رەمەزان و شەوال دا عەمرە ئەنجامبدەن پێویستە ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
دەشڵێت، پێویستە
عەمرەکاران گەشتەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەبێت کە لەلایەن دەستەی حەج و عەمرەوە
باوەڕپێکراون ئەمەش بەئامانجی دڵنیابوون لەوەی
کە باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەشدەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، ئەو
کۆمپانیانەی لەلایەن دەستەی حەج و عەمرەوە باوەڕپێکراون ٢٠٠ هەزار و ٤٠٩ عەمرەکاریان
لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە ناوی
خۆیان بۆ ئەنجامدانی عەمرە تۆمار کردووە.
دەشڵێت، لەو ژمارەیە ٩٣ هەزار
و ٣٨٩ عەمرەکار لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە و٣١ هەزار و ٩٠٩ عەمرەکاری دیکەش لەڕێگەی
فڕۆکەخانەی هەولێرەوە و ٥٠ هەزار و ٦٣٣ عەمرەکار لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نەجەف و ١٨ هەزار
و ٣٨٣ عەمرەکار لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەسرە و شەش هەزار و ٩٥ عەمرەکاری دیکە لە
رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە گەشتەکانیان ئەنجامدەدەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە
لە مانگی رەمەزاندا خواستی مسوڵمانان بۆ ئەنجامدانی عەمرە زیاد دەکات و سەردانیکەرێکی
زۆر روو لە هەردوو شاری مەکە و مەدینە لە وڵاتی
سعودیە دەکەن.