سەردێڕ:

سەدر پەیامێکی لەبارەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانەوە بڵاوکردەوە

PM:07:14:25/03/2022

25392 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەگەر یەک لەسەر سێی پەکخەری دانیشتنەکە شیعەبن، ئەوا داوامان لێبکەن هاوپەیمانێتییەکەمان شیعییبێت".


ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین تویتیدا لەبارەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەگەر یەک لەسەر سێی پەکخەری دانیشتنی پەرلەمان شیعەن، ئەوا داوامان لێبکەن با گەورەترین هاوپەیمانێتیمان تەنها شیعیبێت".

دەشڵێت، "دڵنیاشتان دەکەمەوە ئەمەتان بۆ سەرناچێت".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە، "ئەگەر وانەکرێت، ئەوا پێویستە "یەک لەسەر سێی پەکخەر نیشتمانیبێت" و هاوپەمانێتییەکەشمان نیشتیمانیبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ شەممە رێکەوتی ٢٦ی ٣ی ٢٠٢٢ پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دنایشتنی خۆی ساز بکات و بۆ ئەم مەبەستەش کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە.












گەلەری