پۆلیسی ئێران رایگەیاند، لەماوەى هەشت رۆژی پشووەکانی نەورۆزدا تەنها بە رووداوی هاتوچۆ ٣٢٢ کەس گیانىلەدەستداوە و چوار هەزار و ٦٠٠ سەرپێچىش تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ، سەید تەیمور حسێنى جێگرى پۆلیسى رێنمای و شۆفێرى ئێران بە ئاژانسى هەواڵى ئیسناى وڵاتەکەی راگەیاند، لە هەشت رۆژی ماوەى پشووەکانى نەورۆزدا ٣٢٢ کەس گیانیانلەدەست داوە.
ئاماژەی بەوەشدا، چوار هەزار و ٦٠٠ سەرپێچى هاتوچۆش تۆمارکراوە.
باسی لەوەشکردووە، زۆربەى
سەرپێچییەکان بەهۆى پابەندنەبوونی شۆفێران بەرێنماییەکانى هاتووچۆوە بووە.
دەشڵێت، هۆکارێکی دیکەی
رووداوەکان تیژڕەوی و خێرا تێپەراندبووە وزۆربەى روداوەکان لەکاتژمێرەکانى ١٢ بۆ هەشت
بوون.