سەردێڕ:

داوا دەکرێت بڕە پارەی هاوکاری هاوڵاتییان ئەم توێژەش بگرێتەوە

PM:03:45:24/03/2022

16300 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کاری عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی کرد پێدانی بڕە پارەی کۆمەکی هاوڵاتییان سندوقی دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستییەتایبەتەکانی سەر بەوەزارەتەکەیان بگرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد هادی سەرۆکی دەستەی چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری هاوڵاتییان کە ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گرانی نرخی پێداویستی و ژیانی رۆژانە بڕیاری لەسەرداوە، دەستەکەی ئەوانیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە بڕی ١٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان بکەن تا لەرێگەی سندوقی چاودێرکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە بەسەر چاودێرانی ئەو توێژەی کۆمەڵگەدا دابەشی بکەن.

دەشڵێت، مەبەست لەم داواکارییەیان ئەوەیە کۆمەکی ئەو کەسانە بکرێت کەبەهۆی چاودێری کردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە مانگانە بڕێک موچەی دیاری کراو لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەریدەگرن و بەشی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان ناکات.













گەلەری