سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا بەرزبووەوە

AM:11:53:24/03/2022

17896 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ پێنجشەممە، نرخی زێر لە بازەرەکانی جیهاندا بەرزبویەوە و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ٢٢ دۆلار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


هەر ئەمڕۆ، نرخی یەک گرام زێر بە ٦٢ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٨١ سەنت دابەزیووە. نرخی یەک کیلۆ گرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ٤٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش نرخەکەی بەراورد بەدوێنێ ٨١٧ دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخی زێر بەرزبووەوە و بەم جۆرەیە :

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٤٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٤٠٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٠ هەزار دینارە.













گەلەری