سەردێڕ:

لە چەند رووداوێکی جیاجیادا شەش کەس گیانیانلەدەستدا و ١١ دیکەش برینداربوون

AM:09:29:24/03/2022

5180 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی چەند رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و قادسیە و زیقار و سەڵاحەدین شەش کەس گیانیانلەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک و کەوتنەخوارەوەی لەسەر پردێکەوە لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک –بەغدا لە قەزای داقوق سەرجەم سەرنیشەکانی کە سێ کەسبوون گیانیانلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆکاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندای سەنتافی لە پارێزگای بەغدا لەسەر رێگای سەرەکی نەهزە – وەزارەتی دارایی شۆفێرەکەی برینداربوو.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ناحیەی ئاشوری سەربە پارێزگای سەڵاحەدین لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری کرۆلا و تۆیۆتا کراون سێ کەس برینداربوون.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی عێراقدا هاتووە، لەسەر رێگای سەرەکی دیوانیە – قەزای سەنییە لە پارێزگای قادسییە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لەئەنجامدا دەستبەجێ دوو کەس گیانلەدەستدەدەن و سێ کەسی دیکەش بریندار دەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری شۆفلێت سۆپەر و مارسیدس لە پارێزگای زیقار کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.













گەلەری