سەردێڕ:

نەتەوە یکگرتووەکان: کەمی بارانبارین بە رێژەی ۷۳٪ کاریگەی کردووەتە سەر دیجلە و فورات

PM:02:08:23/03/2022

4440 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناوچەیی پرۆگرامی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا راگەیاند، کەمی بارانباراین کاریگەی بەرێژەی ۷۳٪ لەسەر ئاستی ئاوی دیجلە و فورات بەجێهێشتووە.


سامی دیماس بەڕێوەبەری ناوچەیی پرۆگرمی ژینگەیی لەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەناوبردنی هەمەچەشنی ژینگە، فراوانی بیابانەکان، لەناوبردنی خاک و دیاردەکانی ئاو و هەوا، هەڕەشەیەکی گەورەن لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە.

وتیشی، بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی ناوچەکە دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆ ئەوەش پێویستی بەهەوڵێکی هەرەوەزییە.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا، بەڕێوەبەری ناوچەیی پرۆگرامی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکرد، ئەم کۆبوونەوەیە دەسپێکێکی گرنگ بوو، بۆ پاراستنی دەوڵەت و خەڵکی عێراق لە پاراستن و بوژانەوەی ژینگە.

وتیشی، عێراق دووچاری کەمی بارانبارین بووتەوە و کاریگەری لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات بەحێهێشتووە.













گەلەری