سەردێڕ:

سەدر بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان: پاداشتتان دەدەمەوە

AM:09:59:23/03/2022

7636 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری رەوتی سەدر بە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراقی رایگەیاند، "پاداشتتان دەدەمەوە، بەڵام بە دابەشکردنی کێکەکە نا."


موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەدوای رازیبوونی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەبەشداریکردن لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە تویتیکدا نامەیەکی ئاراستەکردن.

سەدر ئاماژەی بەوەدا، "هەرچەندە راستەوخۆ گوێم لێی نەبووە، بەڵام وەڵامێکی هەستپێکراوی برایانی سەربەخۆ بۆ کۆتا تویتی من هەبووە و سوپاسیان دەکەم کە بەرژەوەندی نیشتیمانیان پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان خستووە و هیواخوازم ئەم کارەیان بە خۆشەویستییەکی تەواوە بۆ عێراق ئەنجامبدەن."

باسی لەوەشکردووە، "سورم لەسەر ئەوەی بە زووترین کات وەڵامێکی جوانیان بدەمەوە، بەڵام نەک بە دابەشکردنی کێکەکە" نە ئێمە بەوە رازین و نە ئەوان بەڵکو لەرێگەی ساڕێژکردنی برینەکان و هەوڵدان بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانمان."

سەدر ئاشکراشیکردووە، "هیوام بە ژیانێکی درێژ نییە، بەڵام هەوڵدەدەم ئەو کاتەی کەماومە هەمو پیلانەکانی گەندەڵکاران لە بنیادنانی عێراق لەناوبەرم."

ئەمەش دوای ئەوەدێت شەوی رابردوودا سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بە داوای رێبەری رەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە رازیبوون.













گەلەری