بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١١٧ دۆلاری تێپەڕاند و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٧دۆلار و سێ سەنت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و پێنج سەنت دابەزیوە.
هاوکات، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١١ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەهۆی کاریگەری جەنگی روسیا ئۆکرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی
بەرچاوی تۆمارکردووە و لە دوو هەفتەی رابردوودا ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەکەی
کەمێک هاتەوە خوارەوە بەڵام هەر بە بەرزی مایەوە و سەروی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی
رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو
خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و
ماوەی زیاتر لە مانگێکیە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی
هەیە.
بەگوێرەی بەشێک
لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی
ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی
گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.