سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەبازاڕی دۆلاری بەرزکردەوە

PM:05:40:22/03/2022

22912 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی زیاتر لە ٢٣٥ ملیۆن دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و بەمەش بە ڕێژەی ٢١.١٣٪ بڕی دۆلاری فرۆشراوی بەرزکردووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بناکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیاید هاتووە، بڕی ٢٣٥ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار و ٧٩٥ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی دۆلاری فرۆشراو لەمڕۆدا بەراورد بە دۆلاری فرۆشراوی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کە ١٩٤ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار دۆلار بووە بەڕێژەی ٢١.١٣٪ زیادیکردووە.

هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی بناکی ناوەندی، نرخی هەر دۆلارێکی بە ١٤٦٠ دیناری عێراقی فرۆشتووە.

هەروەها، ئاماژەی بەوەشداوە، لەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی خستوویەتییە بازاڕاوە، ١٧٧ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار و ٧٩٥ دۆلاری رەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی دراو.

دەشڵێت، ٦٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بەشیوەی نەختینەیی لەناو خۆیی وڵاتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدا، خواست لەسەر کڕین و فرۆشتنی دۆلار لەلایەن۳۱ بانک لەدەرەوەی عێراق و ۲٦ بانکیش لە رێگەی و ٣١٠ کۆمپانیا پێدوایستی ناوخۆییان دابینکردووە.













گەلەری