PM:04:02:22/03/2022
12864 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دۆسیەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی بەتەواوەت داخست.
ئەمرۆ سێشەممە، محەمەد حەمدون بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتی دارایی بڕی ٦٠٠ ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی داوەتە جوتیاران لەبەرامبەر کڕینی بەرهەمی گەنم و جۆدا.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی بازرگانی بە پشتبەستن بە
بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دۆسیەی شایتەداراییەکانی جوتیارانی بەتەواوەتی داخست.
هەروەها، دوای لەسەر جەم جوتیاران کرد بەمەبەستی
وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانی لقیکۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە پارێزگاکانیان بکەن.