ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەمەش نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە بەراورد بە رۆژی یەکشەممە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٨٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٨٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠
دۆلار و بەمەش نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٤ھەزار
دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد
لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.