بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١١٨ دۆلاری تێپەڕاند و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٨ دۆلار و هەشت سەنت و بەراورد بە شەوی رابردوو نرخەکەی سێ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی ئەمریکی بە ١١٤ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی
کاریگەری جەنگی روسیا ئۆکرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی
تۆمارکردووە و لە دوو هەفتەی رابردوودا ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەکەی کەمێک
هاتەوە خوارەوە بەڵام هەر بە بەرزی مایەوە و سەروی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا
بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، سەرۆکی
روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و
ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی زیاتر لە
مانگێکیە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی
سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا
و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی
جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.