سەردێڕ:

سەدر پەیامێکی ئاراسەتەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی عێراق کرد

PM:02:07:21/03/2022

6512 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراقکرد لە دانیشتی پەرلەماندا بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئامادەبن و بەشداری بکەن و دەنگ بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بدەن بە ئامانجی رزگارکردنی عێراق لەو دۆخە چەقبەستووییەی تێیکەوتووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتەر پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی ناو پەرلەمانی عێراقکرد و تیایدا هاتووە، هەموو لایەک وایان لێهاتووە متمانەیان بەپارتە سیاسییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا نەبێت.

دەشڵێت، پۆرسەی سیاسی لە عێراقدا بووەتە هۆکاری دەرکەوتنی پەرلەمانتاری سەربەخۆ کە سەر بەهیچ پارت و رەوتێکی سیاسی نییە و پارتە سیاسییەکان بەگشتی و شیعییەکان بە تایبەتی توشی شکستهاتوون، ئەمەش بەهۆکاری پەیڕەوکردنی سیاسەتی سازانبووە لە نێوان پارت و لایەنەکان تا کێکی دەسەڵات لە نێوان خۆیاندا بەشبکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئێمە کاری سیاسییمان بەشێوازی سازان پەیڕەو کردووە و بەشداری حکومەتی بنکەفراوان کردووە کەلەسەر بنەمای سازان پیکهێنراوە، پێشتریش لە سیاسەتی بەشنەکردنی کێکەکەدا بەشداریمان کردووە لەگەڵیاندا بەڵام هیچیان سودی نەبووە".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەدر دەڵێت، ئێستاکاتی ئەوە هاتووە لەگەردنی سازان رزگاریان بێت و بچنە ناو قۆناغی زۆرینە و لە گەردنی تائیفی رزگاریانبێت و بچنە ناو قۆناغی نیشتیمانییەوە.

دەشڵێت، "پێویستە ئەمجارە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی تاقی بکەینەوە، ئەزمونێکە پێویستە سەرکەوتنی بسەلمێنین تاببێتە سەرەتایەک بۆ تێپەڕانی ئەم دۆخە تاڵەی ئێستا تیایداین و لە هەموو لایەکی دەرەکی و ناوەوە فشاری بۆ دروستکراوە".

لە درێژەی پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کردووە، لە رۆژی دانیشتنی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەشداری بکەن و رێژەی سێیەکی پەرلەمان تەواو بکەن و دەنگ بە سەرۆک کۆمار بدەن تا وڵات لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی تێیدایە رزگاربکەن و تێیپەڕێنن.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان سەدر دەڵێت، "ئەگەر متمانە بە من و فراکسیۆنی سەدر ناکەن، ئەوا ئێمە بوارتان دەدەین بەشێک لە وڵات بەڕێوەببەن ئەگەر بتوانن ریزەکانتان یەکبخەن و یەک هەڵوێستبن و لە هەڕەشەکان و هەڵخەڵەتاندنەکان دوور بکەونەوە و نەترسن".

دەشڵێت، کاتێک دوای حکومەتی زۆرینە دەکەن مەبەستی ئەوەنییە دوژمن بۆ خۆی دروستبکات و لێیان بدات، چونکە ئەو هیچ عێراقییەک بە رکابەر ی خۆی نازانێت، بەڵکو تەنها سودی نیشتیمان و بەرژەوەندی وڵات و هاوڵاتییانی عێراقی دەوێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەسانێک کە گەندەڵ و خراپەکارن دەبێت سزا بدرێن تەنانەت ئەوانەشی هاوسۆزی سەدرییەکانن یان لەسەر ئەوان بوونەتە ماڵ و ئەم رێگایەش بە شیاوتردەزانێت وەک لەبەکارهێنانی توندوتیژی کە زیان بەوڵات و هاوڵاتییان دەگەیەنێت.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، "ئەگەر لەکارەکەماندا سەرکەوتوونەبووین پڕ بەدەمم و بەو پەڕی سینەفراوانیمەوە رایدەگەیەنم و هیچ لێی دودڵنابم، چونکە ئێمە شوێنکەوتووی راستین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیامەکەی لە لاوازی و بێدەسەڵاتییانەوە نییە، بەڵکو تەنها لەبەر نیشتیمان و خۆشەویستی نیشتیمانەوەیە.













گەلەری