لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیاوە، روسیا بەھۆی سزاکانەوە ناتوانێت کڕیار بۆ یەدەگی زێڕەکانی کە بەهاکەی ١٤٠ ملیار دۆلارە بدۆزێتەوە و ئەوەش بەکارهێنانی زێری یەدەگی قورسکردووە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی روسیا لە ئۆکرانیا، وڵاتانی رۆژئاوا کە دەیانەوێت سزایەکی قورسی ئابوریی بخەنە سەر وڵاتەکە، تادێت سزاکان فراوانتر دەکەنەوە.
لە کاتێکدا
سزاکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆسەر روسیا بازرگانیکردن بە زێڕیشی وەکو نەوت قورس کردووە،
بەریتانیا و ئەمریکا ھەنگاو بە ئاراستەی رێگرتن لە بەکارھێنانی یەدەگی زێری روسیا
دەگرنەبەر.
ھەنگاوی یەکەم لە
بەریتانیاوە
لەم چوارچێوەیەدا
ھەفتەی رابردوو لە یەکێتی بازاڕی کانزاکانی لەندەن (LBMA)، بەمەبەستی رێگرتن لە فرۆشتنی زێری روسیا لە
بازاڕی زێری لەندەن سەرجەم یەدەگەکانی روسیا کە لە لیستی متمانەپێکراو دیاریکراوە،
ھەڵپەسارد.
لەگەڵ ئەم بڕیارە،
بە شێوەیەکی کرداریی لە بازاری لەندەن کە ساڵانە بایی چەندین ترلیۆن دۆلار بازرگانی
کانزای تێدا دەکرێت زێڕی روسیا قەدەغەکرا.
دواتریش ئەم ھەوڵەی
بەریتانیا، پرۆژەیاسایەکی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە بەدوای خۆیەوە ھێنا
کە ھەرجۆرە مامەڵەیەکی ھاوڵاتیان بە زێڕی روسیا قەدەغە دەکات.