سەردێڕ:

موستەفا کازمی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

PM:11:54:20/03/2022

4368 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی خۆی لە تەواوی گەلی عێراق و گەلی کورد کردووە و دەشڵێت، "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ خۆشەویستی و هەماهەنگی."


موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کار بکرێت لە پێناو پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی و ئایندەیەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.

دەشڵێت، "پیرۆزبایی خۆم لە تەواوی عێراقییەکان دەکەم بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە و بەتایبەتیش گەلی کورد و هیوادارم ببێتە دەرفەتێک هەماهەنگی و پێکەوەیی."

No description available.












گەلەری