سەردێڕ:

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

PM:06:46:20/03/2022

4912 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، شەڕ لە دوور و نزیک بوونی هەیە و کێشەی سیاسیش هاتووەتە ناو ماڵەکانمان کە لە رووی جەستەیی و دەرونییەوە زیان بە خۆشگوزەرانیمان دەگەیەنن. دەشڵێت، لەناو ئەم هەموو ئالنگارییە قورسانەدا گەشبینی لەوپەڕی گرینگیدایە."


جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، شەڕ لە دوور و نزیک هەیە و کێشەی سیاسیش هاتووەتە ناو ماڵەکانمان کە لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە زیان بە خۆشگوزەرانیمان دەگەیەنن.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە راگەیەندراوێکدا، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی کرد و رایگەیاند، رۆژی جیهانیی نەورۆز لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راگەیەندراوە.

دەشڵێت، "نەورۆز کە یادکردنەوەیەکی کۆنی ساڵانەی ئاهەنگ ئامێزە بەبۆنەی یەکەم رۆژی بەهارەوە، رۆڵێکی گرینگی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان خەڵکدا هەیە بەوپێیەی کە مژدەی نوێبوونەوەی ژیان و هەماهەنگی و رێزگرتن لە بەهای ئاشتی و پاڵپشتی و لێبووردەیی و ئاشتەواییە".

لە بەشیکی دیکەی پەیامەکەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئەوە خراوەتەڕوو، بەهاکان ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر پێویستترن چونکە جیهان ئێستا لەبەردەم هەڕەشەی گۆڕانکاریی ژینگەییداین کە بەشێوەیەکی نەرێنییانە کار لە ژیان و گۆی زەوی دەکات.

باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی سیاسیش هاتووەتە ناو ماڵەکانمان کە لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە زیان بە خۆشگوزەرانییمان دەگەیەنن.

جێنین پلاسخارت باسی لەوەشکردووە، لەناو هەموو ئەو ئاڵنگارییە قورسانەدا گەشبینی لەوپەڕی گرینگیدایە و پێویستە هەموومان بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن بتوانن ببنە بەشێک لە تازە ژیانەوە و سەرەتای تازە کە سرووش لە رێز و دادوەرییەوە وەربگرێت کە جیهانی ئێمە زۆر پێویستی پێیەتی و دەشڵێت، "هیوامان وایە کە ناکۆکییەکان لە عێراق بەشێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی وڵات بەرەوپێش بچێت بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی درێژخایەن.

ل.ل













گەلەری