جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له سێ مانگی رابردوودا فرۆشتنی نه‌وتی رۆژانەی گه‌یاندۆته سه‌رووی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل و بەشێک لەو سامانانەشیان وەرگرتووەتەوە کە بەهۆی سزاکانی سەر ئێرانەوە لەماوەی رابردوودا بلۆککرابوون.
محه‌مه‌د موخبیر جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا، ئێران له سێ مانگی رابردوودا فرۆشتنی نه‌وتی رۆژانه‌ی گه‌یاندۆته سه‌رووی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل.
موخبیر باسی لەوەشکردووە، كه توانیوویانه به‌شێك له‌و سامانه وه‌ربگرنه‌وه كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه
بلۆک كرابوو له وڵاتانی دیکە.
دەشڵێت، "حكومه‌تی وڵاتانی دیکە وه‌به‌رهێنه‌ری باش نین، بۆ وه‌گه‌ڕخستنی
میكانیزمی وه‌به‌رهێنان پێویسته ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵك بڕه‌خسێندرێت.
له‌بری فرۆشتنی نه‌وتی خاو پێویسته كاڵا و كه‌لوپه‌لی ئاماده‌كراو هه‌نارده
بكرێت و پێویسته ئه‌و داهاته‌ی له نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ وه‌به‌رهێنان به‌كار
بهێندرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، به‌پێی داتاكانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
(ئۆپیك) ئێران خاوه‌نی نزیكه‌ی ١٥٦ ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاوی یه‌ده‌گ و ٣٤ ترلیۆن
مه‌تر سێجا گازی سروشتی یه‌ده‌گه.
هاوکات به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، ئه‌و وڵاته كه رۆژانه
نزیكه‌ی دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده ده‌كرد، دوای كشانه‌وه‌ی
تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی
ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
له‌لایه‌ن ئێران كه‌م بووه‌وه بۆ ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.