بانکی رافیدەین لە عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوه بڕی ٢٥ ملیۆن دینار وەک پێشینە بداتە سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و دادوه‌ره‌كان. دەشڵێت، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی پێویستیان گرتوه‌ته‌به‌ر".
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی رافیدەینی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئه‌فسه‌رانی هه‌ردو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له‌گه‌ڵ دادوه‌ران ده‌توانن سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی رافده‌ین بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی قه‌رزەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەتوانن
پێشینەکە به قیستی درێژخایه‌ن بده‌نه‌وه بڕی قه‌رزه‌كه‌ش بریتییە له پێنج ملیۆن
تا ٢٥ ملیۆن دیناره.
باسی لەوەشکردووە، داواكاری
بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه له‌ڕێگه‌ی هه‌مو لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له پارێزگاكانەوە
ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌ست گیراوەتەبەر.
هەر بەگوێرەی
راگەیەنراوەکەی بانکی رافیدەین، كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی رافیده‌ین کە موچەکانیان
لەو بانکە وەردەگرن ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر موچه‌كانیان وه‌ربگرن و
مانگانه بڕێك له‌موچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا هه‌ردو بانكی رافده‌ین و ره‌شید كه دو
بانكی نیمچه فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی
هه‌رێم ده‌ستبه‌كارنه‌بون بەم هۆیەشەوە هاوڵاتییانی هەرێم، سەرەڕای ئەوەی لە هەرێم
هیچ پێشینەیکە نەماوە، ناشتوانن لە پێشینەکانی ئەم دوو بانکە سودمەندبن.