سەردێڕ:

عێراق بڕیاریداوە دووبارە زەیت بەرهەمبهێنێتەوە

PM:09:47:19/03/2022

12288 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەرهەمهێنانەوەی زەیتی خۆراکی لە چەند رۆژی داهاتوودا لە پارێزگای میسان.


بەڕیوبەری ئەندازیارانی کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان،کە کۆمپانیایەکی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراقە ئاماژەیان بەوەکردووە پلانیان هەیە بۆ بەرهەمهێنانەوەی زەیتی خۆراکی لە پارێزگای میسان.

باسی لەوەشکردووە، کارگەی زەیتی ئیمام عەلی ئەلهادی یەکێکە لە گرنگترین کارگە زەیتەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرهەمهێنانی رۆنی شلی خۆراکی کە زەیتە و هێڵی گەورەی بەرهەمهێنانی هەیە. دەشڵێت، "لە ئێستادا کارکردن لە کارگەکەدا بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوە راگیراوە."

ئەو بەرپرسە ئاشکراشیکردووە، "کارکردن بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی زەیت لەرۆژانی داهاتوودا لەو کارگەیەدا دەستپێدەکاتەوە، بەمەبەستی دابینکردنی زەیتی خۆراکی لەمانگی رەمەزاندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە عێراق چەندان کارگەی دروستکردنی مادە خۆراکیەکان هەن بەڵام بەهۆکاری جیا جیا لە کارکەوتون و ئەمەش بۆتە هۆی گرانبوونی بەرهەمە هاوردەکان.













گەلەری