سەردێڕ:

بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێرەوە یاری نێوان عێراق و ئیماڕات لەم وڵاتە ئەنجام دەدرێت

PM:06:16:19/03/2022

5720 جار خوێندراوەتەوە

بەھۆی ھێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر ھەولێر، بڕیاردرا یاری نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لەچوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە بەغدا ئەنجام نەدرێت و لە یاریگای نێودەوڵەتی شا فەھەد لە ریازی پایتەختی سعودیە ئەنجام بدرێت.


ئەمرۆ یەکشەممە، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "FIFA" و یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا "AFC" بڕیاریاندا کە یاری نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە ٢٤ی ئەم مانگە لە بەغدا ئەنجام نەدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، یارییەکەی نێوان عێراق و ئیمارات لە یاریگای نێودەوڵەتی شا فەھەد لە ریازی پایتەختی سعوودیە ئەنجام دەدرێت.

پێشتر، ئەحمەد موسەوی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، یەکێتی تۆپی پێی عێراق، نامەیەکی لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەدەست گەیشتووە کە تیایدا بڕیاردراوە یاریی نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر لە بەغدا ئەنجام نەدرێت و یاریەکەیش لە ئوردن ئەنجام بدرێت.

لای خۆیەوە، محەمەد فەرحان سکرتێری گشتیی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، رایگەیاندبوو، ئەو بڕیارە بەھۆی ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێرەوە دراوە.

بڕیارە لە ٢٤ی ئەم مانگە، ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لەچوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە یاریگای نێودەوڵەتی شا فەھەد لە ریاز رووبەڕووی یەکترببنەوە.













گەلەری