سەردێڕ:

عێراق چەند رێگەچارەیەکی بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ئۆکرانیا دەستنیشانکرد

PM:04:11:19/03/2022

9240 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان و رێگەچارە سیاسییەکان بۆ کۆتایهێنانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا گرنگە.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچارد سەن باڵیۆزی بەریتانیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر رێگەچارەی سیاسی و بەردەوامیدان بەگفتوگۆکان لە نێوان ئۆکرانیا و روسیا بە ئامانجی کۆتایی پێهێنانی جەنگی نێوانیان.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزیری دەرەوەی عێراق تیشکی خستووەتە سەر رێزگرتن و لەبەرچاوگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، لە دیداری نێوان وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی بەریتانیادا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوکردنی پەیەوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردووە و لەسەر هەموو ئاستەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان بە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی هەردوو وڵات.

دەشڵێت، لەبارەی پێشخستنی کەرتی ئابورى و هاوکارییە بازرگانییەکان و یەکخستنی هه وڵه کانیان بۆ رووبەڕووبونەوەی بەربەستەکان هاوڕابوون.













گەلەری