سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق هەوڵدەدات سێ یاسای گرنگ تێپەڕێنێت

PM:02:49:19/03/2022

6420 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو سێ پرۆژە یاسایەی ئاشکرا کرد کەئەنجومەنی نوێنەران ئەولەویەتی پێدەدات.


ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد جەنابی ئەندامی فراکسیۆنی سیادە لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند:"هەر سێ پرۆژە یاسای بودجەو ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی لەئەولەویەتی کارەکانیان دەبێت.

 

ئەحەمەد جەنابی، ئەوەشی خستەڕووو، کۆمەڵێک یاسا هەیە کە ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت دەریان بکات و گرنگترینیان یاسای بوجە و یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان و گۆڕینی هەندێ بڕگەیە لە یاسای لێبوردنی گشتی و خستنەڕووی لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران "

ئاماژەشی بەوەشدا "یاسای لێبوردنی گشتی بە واتای لێبوردن نیە لە تیرۆرستەکان، بەڵام لە زیندانەکاندا کەسانێکی ستەم لێکراو هەن ناتوانرێت لەوەزیاتر سەیریان بکرێت".

یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگی لەسەر نەدراوە لە خولی رابردوو.

جەنابی وتیشی "یاسای ئەنجومەنی پارایزگاکان دووبارە پێشکەش دەکرێتەوە بۆ ئەوەی گۆرانکاری تێدا بکرێت".

دەشڵێت، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە هە ڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجامنەدراوە، پێویستی بە کارا کردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیە.

 













گەلەری