سەردێڕ:

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزی

AM:10:55:19/03/2022

8656 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا تا ڕادەیەک جێگیر بووە لە چەند رۆژی رابردوودا و هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٩٢١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش ١٢ دۆلار دابەزیووە.


هەر ئەمڕۆ، بەپێی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک گرام زێڕ بە ٦١ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ٣٢ سەنت دابەزیووە. نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦١ هەزار و ٧٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخی یەک کیلۆگرام زێر ٣٨ دۆلار دابەزیووە.

لە هەرێمی کوردستاندا نرخی زێر لە دوو بۆ سێ هەزار دینار دابەزیووە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٠ هەزار دینارە.

هاوکات، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک میسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٥ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت و زێڕ و سوتەمەنی و خۆراک لەبازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدا یاری دەکەن و دابەزین و بەرزبوونەوەی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن لە کەمترین کاتدا.













گەلەری