سەردێڕ:

دۆلار بەرامبەر دینار و تمەن و لیرە بەرزبووەوە

PM:12:07:18/03/2022

14896 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەمەش نرخی دۆلار ٧٥ دینار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٧٧ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا.

لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٦ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار و بەمەش نرخەکەی کەمێک بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری