سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا

AM:11:07:18/03/2022

9624 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا تا ڕادەیەک جێگیر بووە لە چەند رۆژی رابردوودا و هەر ئۆنسەیەک بە ١٩٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


هەر ئەمڕۆ، بەپێی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک گرام زێڕ بە ٦٢ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ١٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستاندا نرخەکان بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠١ هەزار دینارە.

هاوکات، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک میسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٨ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت و زێڕ و سوتەمەنی و خۆراک لەبازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدا یاری دەکەن و دابەزین و بەرزبوونەوەی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن لە کەمترین کاتدا.













گەلەری