سەردێڕ:

حکومەتی عێراق پشووەکانی نەورۆزی دیاریکرد

PM:09:23:16/03/2022

17212 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی هاتنی نەورۆزەوە دوو رۆژ دەوامی فەرمی لە عێراقدا رابگرێت، پێشتر حکومەتی هەرێمیش چوار رۆژ پشووی راگەیاند.


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە کە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردییەوە (نەورۆز) دوو رۆژ دەوامی فەرمی لە تەواوی وڵاتەکەدا رابگیرێت.

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەردوو رۆژی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە واتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، لە رۆژی یەکشەممە ٢٠ی ٣ تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ٣ لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت."













گەلەری