سەردێڕ:

بازرگانێکی گەورەی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق دەستگیرکرا

AM:10:30:16/03/2022

2856 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان و دەرمانی دەروونی لە بەغدا رایگەیاند، "لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا، مەترسیدارترین دەڵاڵی ماددەی هۆشبەریان لە ناوچەی کەرخی پایتەخت دەستگیرکرد."


ئەمڕۆ سێشەمە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان و دەرمانی دەروونی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و هەبوونی فەرمانی دەستگیرکردن ئۆپراسیۆنەکەمان بۆسەر ماڵی ئەو بازرگانە دەستپێکرد و لە دوای هەوڵی ئەو بازرگانە بۆ هەڵهاتن لە کۆتایدا لە ماڵەکەیدا دەستگیرکرا."

راگەیەندراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "هێزی دژە ماددە هۆشبەرەکان توانیان دەست بەسەر کیلۆیەک کریستاڵ و نارنجۆک و چەندان جۆری تری چەک کە لە ماڵی تۆمەتبارەکەدا هەبوو بگرن."

ئەمەش لە کاتێکدایە، عێراق ساڵانێکی زۆرە هەوڵدادت رێگریبکات لەوەی ببێتە ناوەندێک بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە وڵاتەکەیدا، بەڵام نەتوانراوە هێشتا بە تەواوی رێگری لێبکرێت.













گەلەری